ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه میوانداریی وه‌زیری كاره‌بای كرد
![](/media/9636/a__1_-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132881682610000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان،(GOV.KRD)- ڕێكه‌وتی 2022/1/31 به سه‌رپه‌رشتی (ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ، ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی دیوانی ده‌سته‌ی ژینگه و ، به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن له نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و ، سه‌رۆكانی بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان ، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه ئه‌نجام درا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌دا ئه‌نجوومه‌ن میوانداریی وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ خستنه‌ڕووی پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت له بواری به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی خاوێن و نوێبووه‌وه له وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه وه‌زیری كاره‌با ڕاپۆرتێكی وردی پڕ داتای خسته‌ڕوو ، دواتریش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی دایه‌وه.