Skip to the content

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ ، سه‌ردانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستانی كرد

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی  ۲۱ ی تەممووزی ۲۰۲۲  عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌ردانی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن  د. مونا یاقو سه‌رۆكی ده‌سته‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكێك مافی ژیانی هه‌یه‌ له‌ بارودۆخێكی ژینگه‌یی پارێزراودا، تیشكیش خرایه‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه‌ نیشتمانییه‌كاندا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ چوونه‌ته‌ نێو ڕێككه‌وتننامه‌ی پاریس بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا.
 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ داوای له‌ ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كرد كه‌ نوێنه‌ریان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌دا هه‌بێت له‌ كاتی پێویستدا، باسیش له‌ ئه‌نجامدانی خولی هاوبه‌ش كرا له‌هه‌ردوو بواری ژینگه‌ و مافی مرۆڤدا.