Skip to the content

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی کرد

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی كرد.
ده‌سته‌ی ژینگه‌ ڕێنمایی ژماره‌ ١ی ساڵی ٢٠١٣ ی تایبه‌ت به‌ ڕه‌زامه‌ندیی پێدانی ژینگه‌یی به ‌پڕۆژه‌كان هه‌موار ده‌كاته‌وه‌.
ڕۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی ٢٠٢٢/٧/٢٧، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی كرد.
له‌ سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی ده‌سته‌ سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی دیوانی ده‌سته‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی كرد بۆ هه‌وڵ و چالاكییه‌كانیان.
پاشان تاوتوێی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبونه‌وه‌كه‌ کرا کە تایبه‌ت بوو به‌هه‌مواركردنی ڕێنمایی ژماره‌ ١ی ساڵی ٢٠١٣ ی تایبه‌ت به‌ ڕه‌زامه‌ندیی پێدانی ژینگه‌یی بە پڕۆژه‌كان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ سوپاسی به‌ش و هۆبه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریی ژینگه‌یی كرد بۆ ماندووبوونیان له‌ ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی هه‌مواركراوی ڕێنماییه‌كه‌دا.
دواتر به‌ وردی تیشك خرایه سەر‌ ئه‌و مادده ‌و بڕگانه‌ی كه‌ پێویستییان به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ هه‌بوو؛ ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ڕوویانداوە و وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چوونێكیش بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له ‌بواری ژینگه‌پارێزیدا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.