سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر کرد
![](/media/13562/295879887_430748095763642_5469652933096906230_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133033435430000000)
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر کرد.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر كرا.
سێشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٧/٢٦ عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كرد كه پێكهاتبوون له عەلی ڕەشید خۆشناو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و د.ئه‌رخه‌وان پسپۆڕ له بواری ئاو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێریش ئاماده‌ی بوو، باس له‌چه‌ند تهوهرەیەک كرا وه‌ك: پڕۆژه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌باره‌ی ئاوه‌وه كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نێردراوه، یاسای ژماره ٤ی ساڵی ٢٠٢٢ی به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژەی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی جایكای یابانییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.