ده‌سته‌ی ژینگه كار له‌و پڕۆژانه ده‌كات كه پێویستن و سوودی ژینگه‌ییان هه‌یه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی كرد له (جان ماریۆس) پسپۆڕی وه‌به‌رهێنانی ستراتیژیی له دامه‌زراوه‌ی (ئای بی ئێف) كه سپۆنسه‌ر كراوه له‌لایه‌ن ئاژانسی ئه‌ڵمانی بۆ هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (جان ماریۆس) پێشنیازیی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كرد كه له‌كاتی ئێستادا ده‌توانرێت له‌چوارچێوه‌ی وه‌به‌رهێنانی سه‌وزدا پۆڵێن بكرێن ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ش ئاماژه‌ی به‌و پڕۆژه‌یه كرد كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ی ژینگه‌وه ئاماده كراوه ، بۆیه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشنیازیی پێكهێنانی تیمێكی هاوبه‌شی كرد له نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ی ژینگه ، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم ئه‌و پڕۆژانه په‌سه‌ند بكه‌ن كه‌ده‌چنه بواری وه‌به‌رهێنانی سه‌وز و له‌هه‌مان كاتیش‌دا زۆر پێویستن.