كۆنترۆڵكردن و ڕێگه‌گرتن له دیارده‌ی به بیابانبوون تاوتوێ كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی كۆماری چینی كرد و له‌لایه‌ن (نی رۆچی) كونسوڵی گشتیی وڵاتی چین له‌هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لێكرا.
سه‌رۆكی ده‌سته ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه باسكردنی چۆنییه‌تی كۆنتڕۆڵكردن و ڕێگه‌گرتن بوو له دیارده‌ی به بیابانبوون له ڕووانگه‌ی ئه‌زموونی چینه‌وه، كونسوڵی چین له‌مڕووه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه زیاتر له ٩ملیۆن كیلۆمه‌تر دووجای ڕووبه‌ری وڵاتی چین نزیكه‌ی له ١٣% ی بریتییه له بیابان و ساڵانه ڕووبه‌ری بیابان له ڕێگه‌ی ته‌كنۆلۆژیای نوێوه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و هه‌مان ئه‌و ئه‌زموونه‌ش له ئێستادا له وڵاتی سعودیه و زۆر وڵاتی دیكه‌دا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
كونسوڵی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاماده‌ییان هه‌یه توانای فه‌رمانبه‌رانی په‌یوه‌ندیدار به دیارده‌ی به بیابانبوونه‌وه به‌هێز بكه‌ن له ڕێگه‌ی خولی به‌هێزكردن و په‌یمانگای تایبه‌ت.
له كۆتاییدا پێشنیاز كرا كه هه‌رچی زووتره له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و ده‌سته په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاشنا بكرێن به توانا نوێییه‌كانی سه‌رده‌م له نێویشیاندا ئه‌زموونی چین له‌م بواره‌دا ، چونكه ڕێگه‌چاره‌كانی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی به بیابانبوون بۆ سه‌ركه‌وتن كاتی درێژخایه‌نی ده‌وێت ، بۆیه ڕه‌چاوكردنی فاكته‌ری كات له‌م پێناوه‌دا به‌گرنگ زانرا.