لە مەراسیمێکدا فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه کرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی ٥ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و ، له‌لایه‌ن ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و جێگرانی پارێزگاره‌وه پێشوازیی لێكرا.
پاشان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه به یاوه‌ریی پارێزگار و هه‌ردوو جێگرانی، ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه بوون.
دواتر هه‌ریه‌ك لە سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه و پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه وته‌یان پێشكه‌ش كرد و تیایدا وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی ژینگه و ، كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ، جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته بایه‌خدان به ژینگه ببێته خه‌می سه‌ره‌كی هه‌مووان و بایه‌خپێدانی،
دواتریش له دیوانی پارێزگا سه‌رۆكی ده‌سته و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كۆبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتێكی په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌وه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیار درا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پێداچوونه‌وه به ورده‌كاریی چۆنیه‌تی دانانی هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و پیاده‌كردنی عه‌داله‌ت و شه‌فافییه‌ت له‌پڕۆسه‌كه‌دا.