سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له تیمێكی هونه‌ریی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم كرد
![](/media/12991/290567803_410181714486947_1769462164744708310_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133007979360000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له تیمێكی هونه‌ریی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم كرد و شاندی میوان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ سه‌وزكردنی هه‌ر ڕووبه‌رێك كه وه‌ك پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كانه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی.
ڕێكه‌وتی ٢٦ ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له تیمێكی هونه‌ریی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته وێڕای ئاماژه‌كردن به مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان و گرنگیی په‌یوه‌ستكردنی چه‌مكی گه‌شه‌پێدان له بواری ته‌كنۆلۆژیای گه‌یاندن به پاراستنی ژینگه‌وه ، باسی بیرۆكه‌ی گۆڕینی شێوازی تاوه‌ره‌كانى كرد بۆ تاوه‌ری دۆستی ژینگه له‌ڕووی دیمه‌ن و شێوازه‌وه و ، ئاماژه‌ی به گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیی كرد.
شاندی میوانیش ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ سه‌وزكردنی هه‌ر ڕووبه‌رێك كه وه‌ك پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌كانه‌وه كه‌وتۆته ئه‌ستۆیان ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا كرا هه‌ماهه‌نگیی باش له نێوان كۆمپانیای كۆڕه‌ك و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكاندا هه‌بێت.