پرسی وشکەساڵی و بە بیابانبوون گفتوگۆی لەبارەوە کرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێكه‌وتی ۲۰ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە به‌ڕێوه‌به‌رانی دیوانی ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و نوێنه‌رانی ۱٤وهزارهت و ده‌سته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكانی بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان ئامادەیبوون، باس لە وشكه‌ساڵیی و به بیابانبوون کرا.
له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته ئێمه هه‌موومان وشكه‌ساڵیی و به بیابانبوون لهههڕهشهوه بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌ت ، چ به هه‌وڵه‌كانی خۆمان بێت یان به هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن ئه‌زموون له‌م بواره‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه په‌یوه‌ست به‌م باسه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته له ۱ ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی (كۆماری چینی میللی) كرد بۆ سوود وه‌رگرتن له تواناكانیان له هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای ئه‌و پێشنیاز و ڕاسپاردانه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه ئاماده‌ی كردبوو ، هه‌ر یه‌ك له ئاماده‌بووانیش پێشنیازه‌كانیان خسته ڕوو كه بڕیار وایه گشت پێشنیاز و ڕاسپارده‌كان له كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بۆردی باڵای به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵیی بكرێت.