Skip to the content

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌شداربوو لە كۆنفڕانسی زانكۆی كۆیه‌

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌شداریی كرد له‌كۆنفڕانسی زانكۆی كۆیه‌
 بۆ باسی كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا 
 ڕێكه‌وتی 6/3/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی كرد له‌كۆنفڕانسی زانكۆی كۆیه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ، تیایدا له‌ ڕووانگه‌ی زانستیی و حكومییه‌وه‌ تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا له‌سه‌ر سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان.
له‌ پانێڵی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ حكومییه‌كان سه‌رۆكی ده‌سته‌ باسی له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه‌ نیشتمانییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامبوونی عێڕاق به‌هه‌ێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ی پاریس و ، به‌شداربوون له‌كۆنفڕانسی گلاسكۆ كرد و ، هەروەها باس لە ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنفڕانسی وه‌به‌رهێنانی ژینگه‌یی بۆ به‌شدارییكردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌ ژینگه‌ییه‌كان و ، به‌شدارییكردنی زانكۆكانی كوردستان له‌ كردنه‌وه‌ی به‌شی ژینگه‌ و ، دابینكردنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی به‌شی ژینگه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت کرا.