سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له قایمقامی قه‌زای بازیان به وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێز كرد

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له قایمقامی قه‌زای بازیان به وه‌كاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێز كرد.
ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 9/3/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له (ئیسماعیل ئه‌حمه‌د ره‌سول) قایمقامی قه‌زای بازیان به وه‌كاله‌ت و ، (هێمن ئیبراهیم) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێز كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له نووسراوی پارێزگای سلێمانی كرا كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كردبوو سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه له‌قه‌زای بازیان و ، هه‌روه‌ها باس له كێشه ژینگه‌ییه‌كانی ناحیه‌ی ناڵپارێز كرا.
له‌باره‌ی هه‌بوونی فه‌رمانگه یان بنكه‌ی ژینگه له قه‌زاو ناحییه‌كاندا ، سه‌رۆكی ده‌سته ئاماژه‌ی بۆ نووسراوی ده‌سته‌ی ژینگه كرد كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان ناردووه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕاوبۆچوونیان له‌و باره‌یه‌وه.