سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگە سیمینارێكی له‌باره‌ی گۆڕانكاریی ئاو و هه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی پێشكه‌ش كرد
![](/media/10338/274362879_331669262338193_1635281048496468015_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132909355140000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی (نۆڵێج) سه‌رۆكی ده‌سته سیمینارێكی له‌باره‌ی گۆڕانكاریی ئاو و هه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه‌و ژیان پێشكه‌ش كرد.
رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 1/3/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمن سدیق، سه‌ردانی زانكۆی (نۆڵێج)ی كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و جێگرانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگری كۆلێژی ئه‌ندازیاریی و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان پێشوازیی لێكرا.
دواتر له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی زانكۆدا سه‌رۆكی ده‌سته سیمینارێكی له‌باره‌ی چه‌مكی گۆڕانكاریی ئاو و هه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژیان و ژینگه پێشکەش کرد.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی سیمیناره‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر بایه‌خپێدانی زیاتر به باسه‌كانی ژینگه له‌نێو به‌شه‌كانی زانكۆ و پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی زانكۆدا.