سەرۆکی دەستەی ژینگە سیمینارێکی بۆ مامۆستایانی ئایینی ڕێکخست

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كرد.
ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 17/3/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ریی ڕه‌زاق خه‌یلانی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و ڕاگه‌یاندن ، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كرد و ، له‌لایه‌ن وه‌زیری ئه‌وقاف و بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه پێشوازییان لێكرا.
دواتر له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و ڕاگه‌یاندن سیمینارێك پێشكه‌ش كرا له دیوانی وه‌زاره‌ت بۆ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی له‌باره‌ی ژینگه و ڕه‌هه‌نده ئایینییه‌كانی پاراستن و چاككردنی و ، ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی ژینگه‌یی .