Skip to the content

ده‌سته‌ی ژینگه‌ سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌ختە له‌باره‌ی مادده‌ تیشكاوه‌ره‌كان کارا دەکاتەوە

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- ده‌سته‌ی ژینگه‌ سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ كارا ده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ی مادده‌ تیشكاوه‌ره‌كانه‌وه‌.
ڕێكه‌وتی 8/3/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ مادده‌ تیشكاوه‌ره‌كانی كرد له‌گه‌ڵ به‌شی تیشك له‌ ده‌سته‌ی ژینگه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی به‌ش باسى له‌دوایین هه‌وڵه‌كانیان كرد بۆ كاراكرنه‌وه‌ی باشتری سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ و ، هه‌روه‌ها باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سته‌ی ژینگه‌ و ناوه‌ندی خۆپاراستن له‌ تیشكی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق كرا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا بایه‌خی زیاتر بدرێت به‌ سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ له‌فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ی هه‌ولێر ، سلێمانی ، دهۆك.