Skip to the content

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیای كرد

 هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیای كرد.
ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 2022/3/9 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری لێرسراوی به‌شی ژینگه‌ی شارستانی له‌ ده‌سته‌ی ژینگه‌ ، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیای كرد و ، له‌لایه‌ن (سڤین مۆسله‌ر)ه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ سوپاسی ڕۆڵی كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا و ڕێكخراوی هاوكاريی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌ڵمانی (جی ئای زێد) كرد كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ كاری له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی گرفته‌كانی پیسبوونی هه‌واو ڕێگه‌چاره‌كانی كرد.
له‌ به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌ ڕووانگه‌ی ئاینده‌ بینیی كێشه‌ ژینگه‌ییه‌كانه‌وه‌ 14 پێشنیازی ژینگه‌یی پێشكه‌ش كرد ، به‌ مه‌به‌ستی دیراسه‌تكردنیان له‌لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌ڵمانیاوه‌ ، به‌ تایبه‌ت كه‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بایه‌خی زیاتری به‌ ژینگه‌ هه‌یه‌ له‌به‌رنامه‌ی كاریدا.