سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سیمینارێكی ژینگه‌یی بۆ یه‌كه‌ی 51 ی فه‌رمانده‌ی كارۆخی ژینگه‌پارێزی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشكه‌ش كرد
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (GOV.KRD)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سیمینارێكی ژینگه‌یی بۆ یه‌كه‌ی 51 ی فه‌رمانده‌ی كارۆخی ژینگه‌پارێزی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشكه‌ش كرد و
له سیمیناره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌ركه ژینگه‌ییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ڕێکەوتی 15/3/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی كرد به پێشكه‌شكردنی سیمینارێكی ژینگه‌یی بۆ یه‌كه‌ی 51 ی فه‌رمانده‌ی كارۆخی ژینگه‌پارێزی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌سیمیناره‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته ئه‌ركه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه‌و ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له بواری ژینگه‌دا خسته ڕوو ، دواتریش ئه‌ركه ژینگه‌ییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ ئاماده‌بووان بەمشێوەیەی خوارەوە ڕوونكرده‌وه:
1- بایه‌خدان به پاراستنی ژینگه وه‌ك به‌شێك له ئاسایشی نیشتمانیی.
2- خاوێنكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی مه‌شق و ڕاهێنان له پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان.
3-مامه‌ڵه‌كردنی زانستیانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ماددانه‌ی له‌نێو تهقهمهنییهكاندان وه‌ك قورقوشم و كادیمیۆم و زینك و ..هتد كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر مرۆڤ و سامانی ئاژه‌ڵیی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
4- ڕێگرتن له پڕۆسه‌ی خۆ رزگاركردن له پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به شێوازی خستنه ژێر خاك و فڕێدانه نێو ئاو.
5- بایه‌خدانی ڕۆژانه به به‌كارهێنانی كه‌ل و په‌لی دۆستی ژینگه له دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كاندا.
6- به‌كارهێنانی هه‌لیكۆپته‌ر له بواری چاودێرییكردنی گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان و فره‌جۆری بایۆڵۆجیدا.
7- تۆماركردنی ژیانی خۆڕسكی گیانله‌به‌ر و ڕووه‌كه‌كان له ناوچه تایبه‌ته سه‌ربازییه‌كاندا.