سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه و كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە 2022/3/28 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی كرد له ده‌یڤید هه‌نت، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له ڕۆڵی چاودێریی و راوێژكارانه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه كرا، بۆ هاوكارییكردنی وه‌زاره‌ت و ده‌سته جێبه‌جێكاره‌كان و شاندی میوانیش رۆڵی ده‌سته‌ی ژینگه‌یان به‌رز نرخاند و به‌ڵێنی یارمه‌تیدانی ده‌سته‌ی ژینگهشیاندا له بواری به‌ره‌وپێشبردنی تاقیگه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها بهشدارییپێكردنی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ی ژینگه‌شیان خسته به‌رنامه‌ی كاره‌وه بۆ راهێنان به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌بواری ژینگه‌پارێزییدا.