سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له تیمیكی زانكۆی كوردستان كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی 3/3/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له تیمیكی زانكۆی كوردستان كرد به‌مه‌به‌ستی باسكردن له‌باره‌ی هه‌وڵی زانكۆی كوردستان بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌كانی ژینگه بۆ كاركردن له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی تایبه‌ت به ئاو ، هه‌وا ، خاك ، بایۆدایڤێرسیتی.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه خوێندكارانی دوا قۆناغی به‌شی شارستانی كۆلێژی ئه‌ندازیاریی له‌مساڵدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ گرفته ژینگه‌ییه‌كانی ناوخۆ.