سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد
![](/media/10334/275242167_333014918870294_1974670217109578833_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132909352670000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی 3/3/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد به‌مه‌به‌ستی گفتۆكردن له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكی وه‌ك:
خستنه‌ڕووی ئه‌ركه ژینگه‌ییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌دوای په‌سه‌ندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه نیشتمانییه‌كانی تایبه‌ت به‌گۆڕانكارییه‌كانی ئاو وهه‌وا.
دانانه‌وه‌ی نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه.
رێكخستنی سیمینارێك بۆ پێشمه‌رگه‌ی ژینگه.
پێدانی وێنه‌یه‌ك له‌رێنمایی ژماره 1ـی ساڵی 2021 ده‌سته‌ی ژینگه تایبه‌ت به ڕاوكردن.