سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (gov.krd)- رێكه‌وتی 31/3/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له دكتۆر جاسم ئه‌لفه‌لاحی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق به وه‌كاله‌ت كرد ، كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان سه‌ردانی ده‌سته‌ی ژینگه‌یان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ژینگه‌یی كرا بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك به هه‌ماهه‌نگیی له نێوان وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق و ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان ، له‌چوارچێوه‌ی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌ر عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره‌كانی گۆڕانكاریی ئاو و هه‌وا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق و و ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری خۆیان دیاری كرد بۆ هه‌ماهه‌نگیی و به‌دواداچوون.