Skip to the content

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگە سیمینارێكی له‌باره‌ی گۆڕانكاریی ئاو و هه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی پێشكه‌ش كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی (نۆڵێج) سه‌رۆكی ده‌سته‌ سیمینارێكی  له‌باره‌ی گۆڕانكاریی ئاو و هه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر  ژینگه‌و ژیان پێشكه‌ش كرد.
رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 1/3/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمن سدیق، سه‌ردانی زانكۆی (نۆڵێج)ی كرد و له‌لایه‌ن  سه‌رۆكی زانكۆ و جێگرانی سه‌رۆكی زانكۆ و راگری كۆلێژی ئه‌ندازیاریی و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان پێشوازیی لێكرا.
دواتر له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی زانكۆدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ سیمینارێكی له‌باره‌ی چه‌مكی گۆڕانكاریی ئاو و هه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ژیان و ژینگه‌ پێشکەش کرد.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی سیمیناره‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر بایه‌خپێدانی زیاتر به‌ باسه‌كانی ژینگه‌ له‌نێو به‌شه‌كانی زانكۆ و پڕۆگرامه‌كانی خوێندنی زانكۆدا.