كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی باڵای پاراسته سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٣٠ ئایاری ٢٠٢٢، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی باڵای پاراسته سروشتییه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه له‌پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌رز نرخێنرا كه توانییان به هاوكاریی له‌گه‌ڵ پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان لیژنه‌ی پاراسته سروشتییه‌كان لهسنوورهكانیاندا پێكبهێنن به پێی په‌یڕه‌وی ژماره ٩ی ساڵی ٢٠١١ی تایبه‌ت به پاراسته سروشتییه‌كان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازه‌كان بۆ پێكهێنانی ستافی ئیداره‌ی هه‌ر پاراستهیهكی سروشتیی له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران ، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌رسێ پێكهاته‌ی لیژنه‌ی باڵا‌و لێژنه‌كانی پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ستافی ئیداره‌ی هه‌ر پاراستهیهك پێكهێنران.