سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه له‌گه‌ڵ كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن چه‌ند بابه‌تێكی ژینگه‌ییان گفتوگۆ كرد
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- ئه‌مڕۆ 18/5/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، له‌دیوانی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له (ئاراكاوا میكیهیڕۆ)ی كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن كرد.
سه‌رۆكی ده‌سته له‌ڕووی وه‌به‌رهێنانی ژینگه‌ییه‌وه بۆ كۆمپانیاكانی وڵاتی ژاپۆن سێ پێشنیازی دایه كونسوڵی ژاپۆن كه بریتیی بوون له دانانی سیستمی جۆكاسۆ كه تایبه‌ته به‌چاره‌سه‌ركردنی ڕاسته‌وخۆی پاشه‌ڕۆو ئاوه‌ڕۆی ماڵان ، كه ساڵانێكه له ژاپۆن به‌سه‌ركه‌وتوویی پیاده كراوه هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنان له‌بواری دابینكردنی هۆكاری گواستنه‌وه‌ی گشتی بۆ شاره‌كانی كوردستان و دامه‌زراندنی كارگه‌ی كۆكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی خاشاكی ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان.
بۆ ئه‌م پێشنیازانه‌ش میكیهیڕۆ به‌ڵێنی دا كه وه‌ك خاڵی په‌یوه‌ندیی ئه‌م پێشنیازانه بگه‌یه‌نێت به كۆمپانیا په‌یوه‌ندیداره‌كان.