ده‌سته‌ی ژینگه و تیمی پڕۆژه‌ی حوكمڕانیی بۆ كارامه‌یی و به‌رپرسیارێتی پڕۆژەی هاوبەشی ژینگەییان دەبێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له تیمی پڕۆژه‌ی حوكمڕانی بۆ كارامه‌یی و به‌رپرسیارێتی له عێڕاق كرد.
پڕۆژه‌ی حوكمڕانی بۆ كارامه‌یی و به‌رپرسیارێتی له عێڕاق كه به (ته‌كامول) ناسراوه، له‌لایه‌ن ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له تیمی پڕۆژه‌ی حوكمڕانی بۆ كارامه‌یی و به‌رپرسیارێتی له عێڕاق كرد، كه پێكهاتبوون له كامه‌ران بیركۆتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پڕۆژه، وریا جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا و کاریگەرییەکانی و چۆنییه‌تیی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵیدا و رێگاكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه گه‌رمكاره‌كان كرا.
شاندی میوانیش داوای ئه‌و پڕۆژانه‌یان كرد كه لای ده‌سته‌ی ژینگه به‌گرنگ ده‌زانرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی حوكمڕانی بۆ كارامه‌یی و به‌رپرسیارێتی له عێڕاق، بیخاته به‌ر دیدی ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كه پاڵپشتیی پڕۆژەی ته‌كامول له پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دەکات.