سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه لەگەڵ تیمی تەکنیکی سێ کارگەی چیمەنتۆ لە کوردستان کۆبووەوە
![](/media/17028/317447709_524209363084181_4129189974263232950_n__1_-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133142673060000000)
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له تیمێكی ته‌كنیكی هه‌ر سێ كارگه‌ی گاسن، تاسڵوجه و لاڤارج بۆ به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆکی دەستەی ژینگە باسی لە گرنگی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت کرد و جەخت لەسەر گرنگی چارەسەر کردنی گرفتانەش کرا کە دێنە بەردەم کارگەکان تاوەکو بتوانن زیاتر بەردەوامی بە کارەکانی خۆیان بدەن و بەرهەمی خۆماڵی زیاتر بکەن.
هەر لە دیدارەکەدا باس له رێنمایی ژماره ٢ی ساڵی ٢٠٢١ی تایبه‌ت به‌كواڵێتی هه‌وا کرا و سەرۆکی دەستەی ژینگە داوای لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کرد کە ئەو تێبینییانەی کە لەسەر ئەو رێنماییە هەیانە رەوانەی دەستەی ژینگەی بکەن.