ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له شاندێكی په‌یمانگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاشتی كرد
هەولێر، هەرێمی كوردستان، (gov.krd)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له شاندێكی په‌یمانگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاشتی كرد.
ئه‌مڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ئه‌مریكی کرد، كه به نوێنه‌رایه‌تیی په‌یمانگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاشتی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان کردووە.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته تیشكی خسته سه‌ر چه‌مكی ئاشتیی وه‌ك فاكته‌رێكی گرنگ بۆ پاراستنی ژینگه و پێكهێنه‌ره‌كانی و هه‌روه‌ها باس له پێكهاته و كاری ده‌سته‌ی ژینگه و به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌شدارییه نیشتمانییه‌كان له‌باره‌ی گۆڕانكاریی ئاووهه‌وا و به‌شداریی شاندی ده‌سته‌ی ژینگه و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان له كۆنفڕانسی تایبه‌ت به گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا له شەرم شەیخ كرا.
له ته‌وه‌رەیەکی دیكه‌دا داوا كرا ده‌سته‌ی ژینگه ئه‌و بوار و كارانه پێشنیاز بكات بۆ په‌یمانگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاشتی، به مه‌به‌ستی كار له‌سه‌ر كردنیان له داهاتوودا کە بە سوودی پاراستنی ژینگە دەکەوێتەوە.