سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد
![](/media/16245/313205979_503019528536498_123303871379396670_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133118064810000000)
هەولێر-هەرێمی كوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد و له‌لایه‌ن جێگری پارێزگاری دهۆك و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی فه‌رمانگه‌كانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سوپاسی رۆڵی پارێزگای كرد له‌سه‌ر بایه‌خپێدانیان به ژینگه و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی دهۆك و ، دیاركردنی رۆژی یه‌كی تشرینی دووەمی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی ژینگه‌ی دهۆك.
هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگە سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی دهۆكی كرد و ، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی هۆبه‌كانی فه‌رمانگه‌وه به‌گه‌رمیی پێشوازیی لێكراو ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ش سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبونیانی كرد له‌سه‌ر ئه‌و كار‌و ئه‌ركانه‌ی كه رۆژانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌پێناوی خزمه‌تكردن به‌هاوڵاتیان و ژینگه‌ی پارێزگاكه.