سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كرد
ئه‌مڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ته‌وه‌ر و بڕگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه كه تایبه‌ت بوون به باسكردن له‌و رێكارانه‌ی كه په‌یوه‌ست بوون به باشتر جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان و باسه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریی ژینگه‌یی و چاودێرانی ژینگه‌یی و ڕووبه‌ری سه‌وزایی له پڕۆژه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان تاووتوێ کران.
ده‌ستنیشانكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و بڕگه‌و خاڵانه‌ی كه له چه‌ند رێنماییهكدا هاتوون و پێویستییان به هه‌مواركردنه‌وه ده‌بێت، تەوەرەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. وێڕای باسكردن له چه‌ند تهوهرەیەکی كارگێڕی و یاسایی و دڵنیایی جۆری.