کۆبوونەوەیەک تایبەت بە بەشداری حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەی شەرم الشیخ بەڕێوەچوو
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd) - رۆژی چوارشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت و فەرمانگە و ده‌سته په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد له‌باره‌ی خۆئاماده‌كردنیان بۆ به‌شدارییكردن له‌كۆنگره‌ی (شرم الشیخ)ی تایبه‌ت به‌گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا كه له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه له‌وڵاتی میسر ده‌چێت.
له کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكی ده‌سته، داوای كرد كه به‌گیانی یه‌ك تیمی كار بكه‌ن و داتا و دۆكیومێنته‌كانیان بخه‌نه به‌ر دیدی نوێنه‌ری وڵاتان و ، پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی سه‌وز باش روونبكه‌نه‌وه بۆ ئاماده‌بووان و ، هه‌ماهه‌نگیی باشیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ تیمی وه‌زاره‌ته‌كانی عێراقی فیدڕاڵ