داتا‌کان سەبارەت بە ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان نوێدەکرێنەوە
![](/media/16100/313183532_498399358998515_1457685088610104972_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133112800560000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دارستان و پاوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، رێكه‌وتی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له هه‌ڵكه‌وت عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دارستان و پاوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا باس له خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و به‌شه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته كرا، به ئاراسته‌ی گونجاندنی رێنماییه‌كان له‌گه‌ڵ یاساكانی هه‌ردوولا و هه‌وڵدانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ ئه‌نجامدانی ڕووپێوێكی نوێ بۆ زانینی رێژه‌ی سه‌دیی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان و نوێكردنه‌وه‌ی داتاكانی په‌یوه‌ست به‌و بواره، کە له ئاینده‌دا، پاش دابینكردنی پێداویستییه‌كان، کاری بۆ دەکرێت.