ده‌سته‌ی ژینگه و زانکۆی کوردستان بۆ دوو ساڵ پێکەوە کاری هاوبەش دەکەن
هەولێر، هەرێمی كوردستان، (gov.krd)- ئه‌مڕۆ دووشەممە، رێكه‌وتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ژینگه‌ی شارستانی و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگە، پێشوازی له شاندێكی زانكۆی كوردستان كرد كه پێكهاتبوون له پڕۆفیسۆر كیس شارپ، سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان به‌وه‌كاله‌ت، دكتۆر دارا قاسمی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌یی، دكتۆر شیرین خالید، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی، جانا كۆسماند، راهێنه‌ری زمانی ئینگلیزی، گۆڤار كامل، به‌ڕێوه‌به‌ری میدیا و په‌یوه‌ندییه‌كان.
كۆبوونه‌وه‌كه درێژه‌پێده‌ری چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی پێشوو بوو بۆ واژۆكردنی ئه‌و یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتنه كه به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه ئاماده كرابوو.
به‌پێی یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتنه‌كه، هه‌ردوولا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ كار له بواری كۆكردنه‌وه‌ی داتا ژینگه‌ییه‌كان و شیكردنه‌وه‌یان و راهێنانی ژینگه‌یی به فه‌رمانبه‌ران و ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌یی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌كادیمیانه بۆ گرفته ژینگه‌ییه‌كانی هه‌رێم دەکەن.
جگە لە به‌شدارییپێكردنی خوێندكارانی زانكۆ له ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌ی لۆكاڵی بۆ گرفته ژینگه‌ییه‌كان.