ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سێكته‌ری ئابووریی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا هەماهەنگی دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌رپرسی پێشكه‌وتووی سێكته‌ری ئابووریی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كرد.
ئه‌مڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لە هیس به‌یڵی، سه‌رۆكی سێكته‌ری ئابووری له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌رێم کرد.
ئامانج له سهردانەکە ئاشنابوون بوو به کار و ئه‌ركه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگە و په‌یوه‌ندیی ده‌سته به وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌وه و رێبه‌ری وه‌به‌رهێنانی ژینگه‌یی كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ژینگه‌وه ئاماده‌كراوه و به‌هه‌ر سێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بڵاودەبێتەوە.
په‌یوه‌ندیی نێوان وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق و ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم، به‌شداربوونی ده‌سته‌ی ژینگه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی ژووری بازرگانیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، شاندی ده‌سته‌ی ژینگه و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كان له‌كۆنگره‌ی ئاووهه‌وا له شه‌رم شه‌یخ له وڵاتی میسر، رۆڵی ده‌سته‌ی ژینگه له كاره‌كانی نێو به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه نیشتمانییه‌كان، چەندین باسی دیکەی نێو دیدارەکە بوون.
لە دیدارەکەدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە پێناو گرنگیدان بە ژینگەی هەرێمی کوردستان و پاککردنەوەی، بەڵێنی هەماهەنگی و هاوکاری بە دەستەی ژینگە دا.