Skip to the content

رێبەرێکی ژینگەیی بۆ قوتابیان و خوێندکاران چاپ دەکرێت

هەولێر، هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و میوانداریی به‌ڕێز ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ بریتیی بوو له‌باسی په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌یی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانگه‌ی هۆشیاریی ژینگه‌یی و راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ژینگه‌ رێبه‌ری ژینگه‌یی ئاماده‌ كردووه‌ و ده‌زگای رووانگه‌ش ئه‌ركی له‌چاپدانی له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.
وه‌زیری په‌روه‌ردە،‌ به‌ داتا كاره‌ ژینگه‌ییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌و ، دواتر عه‌بدولسه‌لام مه‌ده‌نی، رۆڵی ده‌زگای رووانگه‌ی خسته‌ ڕوو له‌بواره‌كان به‌گشتیی و له‌بواری ژینگه‌ به‌تایبه‌تی.