ده‌سته‌ی ژینگه و تیمێكی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆی ژینگەییان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له تیمێكی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له تیمێكی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان باسی له كۆنگره‌ی گۆڕانكاریی ئاووهه‌وا (كۆپ 27) كرد و تیشكیشیان خسته سه‌ر میكانیزمه‌كانی كاراكردنی نوێنەرایەتیی شاندی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌كه‌دا.
سه‌رۆكی ده‌سته رێبه‌ری وه‌به‌رهێنانی سه‌وزی پێشكه‌ش به شاندی میوان كرد، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ی ژینگه‌وه كاری له‌سه‌ر كراوه و شاندی میوانیش پێزانینی خۆیان ده‌بڕی له‌پای ئاماده‌كردنی ئه‌و رێبه‌ره و هیواشیان خواست كه وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقیش رێبه‌رێكی وه‌به‌رهێنانی سه‌وز هاوشێوەی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكات.