ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له شاندی گرووپی پڕۆژه ژینگه‌ییه‌كانی ئێرله‌ندا كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ئێرله‌ندی کرد كه نوێنه‌رایه‌تیی كۆمپانیای (گرووپی پڕۆژه ژینگه‌ییه‌كان)یان ده‌كرد.
شاندی میوان پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به ریسایكلینی ئاوی ئاوه‌ڕۆیان ئاماده‌كردبوو، پاش تاووتوێكردنی، وا به‌باش زانرا ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بكرێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی و زانینی رادده‌ی سه‌ركه‌وتنی له بواری كرده‌ییدا.