Skip to the content

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیی كرد له‌نێوان ده‌سته‌ی ژینگه‌و نوێنه‌رانی به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌گۆڕانكاریی ئاووهه‌واوه‌

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd) - رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیی نێوان ده‌سته‌ی ژینگه‌ و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌لێژنه‌ی گۆڕانكاریی ئاووهه‌وا كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر پانۆڕامای كۆنگره‌و كۆنفڕانسه‌ ژینگه‌ییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌لوتكه‌ی زه‌وی ١٩٩٢ تا ئه‌مڕۆ ، هه‌روه‌ها باسی له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنفڕانسی لایه‌نه‌كانیش كرد له‌به‌رلینی ئه‌ڵمانیاوه‌ 1995 هه‌تا شرم الشیخ له‌میسر ٢٠٢٢.
له‌كۆتاییشدا فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری ئاماژه‌یان به‌چۆنییه‌تی هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌سته‌ی ژینگه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ جێبه‌جێكاره‌كانی حكومه‌ت دا له‌بواری چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانیی و ، به‌خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره‌كانی