سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له راوێژكاری سیاسی و ئابووریی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له عێڕاق و شاندێكی یاوه‌ری كرد
![](/media/15071/308116711_470141551824296_613756372521413785_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133083031260000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له راوێژكاری سیاسی و ئابووریی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له عێڕاق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، رێكه‌وتی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كۆڵن لایك راوێژكاری سیاسی و ئابووریی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له عێڕاق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو له‌باره‌ی چوونه نێو رێكه‌وتننامه‌ی پاریس و نووسینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه نیشتمانییه‌كان بۆ رێكکه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕانكاریی ئاووهه‌واو؛ پاشان باسی له هه‌نگاوه كردارییه‌كانی هه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له بواری جێبه‌جێكردنی به‌شێك له‌و ئه‌ركانه‌یان كه له به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه نیشتمانییه‌كاندا هاتوون.
له‌لای خۆیه‌وه شاندی میوان پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌نگاوه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه و ئه‌وه‌شیان خسته ڕوو كه ئه‌وان به هاوكاریی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاری ژینگه‌پارێزییان ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستاندا و دا‌واشیان كرد كه بانگهێشتی كۆنفڕانسی وه‌به‌رهێنانی سه‌وز بكرێن، هه‌ر كاتێك له هه‌رێمی كوردستاندا سازكرا.