هه‌رێمی کوردستان پابەند دەبێت بە یاسا نێودەوڵەتیەکانی پەیوەست بە گۆڕانكاریی ئاووهه‌وا.
![](/media/14493/305954660_459915526180232_4276880979683709230_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133070923880000000)
هەولێر،هەرێمی كوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی كرد لهوۆڕكشۆپی پشتگیریی كردنی ته‌كنیكی هه‌رێمی كوردستان له‌كاری په‌یوه‌ست بهئاووههواوه، لەلایەن ئاژانسی ئه‌مریكا بۆ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیی، و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان.
له وۆڕكشۆپه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زیری ژینگه‌ی عێڕاق به‌وه‌كاله‌ت، و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه، و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد، و تێكڕا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی پێكه‌وه كاركردن وه‌ك یه‌ك تیم به‌هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سندوقی سه‌وزی ئاووهه‌وا و گواستنه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژیای دۆستی ژینگه بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی په‌یوه‌ست بهپابهندییهكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رهاویشته‌كان و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانكاریی ئاووهه‌وا.
ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی دیوانی ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له‌پارێزگاو ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌ده‌سته و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری كه‌رتی تایبه‌ت، ئاماده‌ی وۆركشۆپه‌كه بوون كه سبه‌ی ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢، به‌رده‌وامیی هه‌یه.