ده‌سته‌ی ژینگه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی دوا فۆرمی دیدگای ٢٠٣٠ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی دوا فۆرمی دیدگای ٢٠٣٠ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد.
ڕۆژی سێشەممە، رێكه‌وتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری ته‌كنیكیی ده‌سته‌ی ژینگه، به‌شداری له كۆنفڕانسی ئاماده‌كردنی دوا فۆرمی دیدگای ٢٠٣٠ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
شایانی باسه پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ژینگه جێگه‌ی شایانی خۆیان له پلانه‌كه‌دا بۆ كراوه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ده‌سته‌ی ژینگه داوای كرد به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه نیشتمانییه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه بخرێته نێو دیدگاكهوه.
به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه نیشتمانییه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق به هاوكاریی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاش ساڵانێك پێكه‌وه كاركردن ئامادهکراوە، ئەوەش لە چوارچێوەی گۆڕانكاریی ئاووهه‌وا وه‌ك پابه‌ندبوونی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به ڕێكه‌وتننامه‌ی پاریسهوەیە.