سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه به‌شداری له كۆنفڕانسی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دانی زانستییانه‌ی دیارده‌ی لافاو کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی شەممە رێكه‌وتی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنفڕانسی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دانی زانستییانه‌ی دیارده‌ی لافاو به‌ڕه‌چاوكردنی هۆكاره ژینگه‌ییه‌كان و هۆكاره‌كانی ده‌ستی مرۆڤ و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێكهێنه‌ره‌كانی ژینگه‌دا کرد.
كۆنفڕانسه‌كه كه وەزیر و سه‌رۆكی ده‌سته و فه‌رمانگه پەیوەندیدارەکان و کونسوڵ و نوێنەرى وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێكخراوه ناحکومییەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و نوێنه‌ری زۆرێك له کۆمپانیاکان و ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕ و شارەزایانى تایبەت بەم پرسە و مامۆستایانى زانکۆ ئاماده‌ی بوون، چوار تەوەری سەرەکی لەخۆدەگرێت کە بریتین لە: پلان و بەرنامەی رووبەڕووبوونەوەی لافاو، چۆنیەتیی ئیدارەدانی لافاو، تەکنیکەکانی عەمبارکردنی ئاوی لافاو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی، رێکخستنی رێڕەوی ئاو لە گوندەکانی دەوروبەری هەولێر، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئاوی سەر خاک لەکاتی بارانبارینی زۆردا.