سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له تیمی سیستمی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی كاره‌ساته فره‌ڕه‌هه‌نده‌كان كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە رێكه‌وتی ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌ی هونه‌ری و فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری، پێشوازی لە تیمی سیستمی هه‌رێمیی یه‌كگرتووی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی كاره‌ساته فرهرهههندهكان کرد كه به (رایمس)ناسراوه.
تیمەکە پێكهاتبوون له رامڕاج ناراسیمخان به‌ڕێوه‌به‌ری تایبه‌تیی پڕۆگرام و كه‌ی جه‌ی رامیش راوێژكاری پیشكه‌وتووی پڕۆگرام و سه‌رهه‌د عومه‌ر رێكخه‌ر له تیمه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كرا كه تیمی ناوبراو له‌چوارچێوه‌ی سوودوه‌رگرتن له بەخشیژی به‌ریتانی-كه‌نه‌دی، له هه‌وڵدان بۆ دانانی سیستمێكی تایبه‌ت به ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی كاره‌ساته فرهرهههندهكان له هه‌رێمی كوردستان به‌هاوكاریی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان.
بڕیاره هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژینگه ئه‌نجام بده‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی یاسا و په‌یڕه‌و و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان بۆ پاڵپشتیكردن لهسیستمهكهو پێشكه‌شكردنی لیستێكیش به‌پێداویستییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردن و سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه.