سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له شاندێكی ئاژانسی سویدی بۆ گه‌شه‌پێدانی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له شاندێكی ئاژانسی سویدی بۆ گه‌شه‌پێدانی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
ڕۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، عه‌بدولره‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی دیوانی ده‌سته پێشوازی له شاندێكی ئاژانسی سویدی بۆ گه‌شه‌پێدانی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی کرد، كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویدە.
شاندی میوان پێكهاتبوو له مارگرێتا داڤیدسۆن، پێترا، توانا ساڵح به‌رپرس له كاروباری كارگێڕی و كونسوڵخانه.
له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی شاندی میواندا، سه‌رۆكی ده‌سته پاكێجێكی پێشكه‌ش كردن كه پێكهاته‌ی ده‌سته‌ی ژینگه و كاره‌كانی رابردووی و پلانه‌كانی داهاتووی و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ژینگه‌یی له‌خۆگرتبوو.
شاندی میوان به‌ڵێنی تاووتوێكردنی گشت پڕۆژه و پێشنیازه‌كانیان دا؛ بۆ به‌رده‌وامیدانیش به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌داهاتوودا ده‌سته‌ی ژینگه نوێنه‌ری خۆی بۆ ده‌ستنیشان كردن.