سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له شاندێكی دامه‌زراوه‌ی رووه‌كیی كوردستان كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە رێكه‌وتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی دامه‌زراوه‌ی رووه‌كیی كوردستان کرد كه پێكهاتبوو له دكتۆر سامان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌کە و تیمێكی یاوه‌ری.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌دا، سه‌رۆكی دامه‌زراوه كورته‌یه‌كی پڕ زانیاری له‌باره‌ی كار و چالاكییه‌كانی دامه‌زراوه‌كه و ئامانج و پلانی داهاتوویانه‌وه خسته‌ڕوو.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه وێڕای ده‌ستخۆشیی زۆر له دامه‌زراوه‌كه و نرخاندنی هه‌وڵه‌كانیان، به باشی زانی كه كاره‌كانیان جێگه‌ی شیاویان هه‌بێت له جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وی ژماره ٩ی ساڵی ٢٠١١ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به بەرهەمە پارێزراوه سرووشتییه‌كان. بەوەش هەردوولا جەختیان لە گرنگیدان بە هەماهەنگی و پاراستنی ژینگە و سامانی ڕووەکی کردەوە.