حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات بەکارهێنانى ماددەى پلاستیک سنووردار بکات
له ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، تاووتوێی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگهچارهكانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پلاستیك کرد.
ڕۆژى یه‌كشه‌ممه، ڕێكه‌وتی ١٦ى نیسانی ٢٠٢٣، له ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه و كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و نوێنه‌رانی گشت وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ تاووتوێكردنی ڕێگه‌چاره‌كانی کەمكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پلاستیك کرا.
بەشێکی هەوڵەکانی ئەو لایەنانە بریتییە لە هاورده‌كردنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و ئامێره‌كانی فێنككه‌ره‌وه‌ی ژینگه‌دۆست و دامه‌زراندنی شاری پیشه‌سازیی بە پێی بنەما و مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان کە دەبنە هۆى زیاتر پاراستنی ژینگەى کوردستان و پاراستنی لە پیسبوون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە پەرەی زیاتر بە ژینگەى هەرێمی کوردستان بدات و لەو چوارچێوەیەشدا دەیەوێت بەکارهێنانی ماددەى پلاستیکی زیانبەخش تا ڕادەى هەرە پێویست کەم بکاتەوە.