سەرۆكی دەستەی ژینگە له‌گه‌ڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كۆبووەوە
ئه‌مڕۆ سێشەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه، سه‌ردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەروەر كەمال هاواری، بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و ، عەلی عوسمان بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پیشەسازی پێشوازیی لێكرا
لهكۆبونهوەیەكدا باس له‌ڕۆڵی وه‌زاره‌ت له‌به‌رهه‌مهێنان و هاورده‌كردنی كاڵای كواڵێتی به‌رز و دۆستی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی مادده پلاستیكییه‌كان كرا .
هەروەها باس له ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی (ئەنجومەنی پاراستن و چاككردنی ژینگە) بەبەشداری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كرا بۆ هاوكاربوون لە پرۆسەی پاراستنی ژینگەدا.