Skip to the content

سەرۆكی دەستەی ژینگە پێشوازیی لە بەڕێوەبەری هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیای یەكێتیی جیهانی بۆ پاراستنی ژینگە و كەشوهەوا كرد

سەرۆكی دەستەی ژینگە پێشوازیی لە بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیای یەكێتیی جیهانی بۆ پاراستنی ژینگە و كەشوهەوا كرد.

ڕۆژى پێنجشەممە، ٢٧ى نیسانی ٢٠٢٣، عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی ژینگە، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی نووسینگە و فەرمانگەی هۆشیاركردنەوەی ژینگەیی و ڕاگەیاندن، پێشوازی لە عەبدولرەحمان دۆسكی، بەڕێوەبەری هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیای یەكێتیی جیهانی بۆ پاراستنی ژینگە و كەشوهەوا كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەنگاوەكانی ئامادەكاری بۆ بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە لە هەرێمی كوردستان کرا، بە بەشداریی فراوانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم و نوێنەرانی وڵاتان و ڕێكخراوەكان و میدیا و لایەنە پەیوەندیدارەكان.