سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له شاندی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا كرد
![](/media/21788/370854866_695786352593147_4457898278997975737_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133376762120000000)
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٣، پێشوازیی له شاندێكی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا كرد، كه‌پ ێكهاتبوو له رۆس كۆڤێردهیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی عێراق، رۆب ئێلسۆرس راوێژكاری كه‌ش و هه‌وا و ژینگه.
له دیدارێكدا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوایین ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی خسته ڕوو، سه‌باره‌ت بهكۆنفڕانسی داهاتووی كه‌ش و هه‌وا، تیشكیشی خسته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی نێوان وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی حکومەتی فیدراڵ و ده‌سته‌ی پاراستن و چاککردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتوو .
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، "ڕێبه‌ری وه‌به‌رهێنانی سه‌وز"ی پێشكه‌ش به‌شاندی میوان كرد كه‌ده‌یان پڕۆژه‌ی ژینگه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت بۆ جێبه‌جێكردنیان له‌هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڵاڵه كراون.