سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی كرد و له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌به‌رهێنه‌ری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر كۆ بووەوە
ڕۆژی ٢ى ئابی ٢٠٢٣، عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له لایه‌ن ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ژماره‌یه‌ك له ستافی وه‌زاره‌ته‌وه پێشوازیی لێ كرا.
ئامانج له سه‌ردانه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا بوو له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌به‌رهێنه‌ری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر كه به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی كوردستانیان كردبوو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه ڕێبه‌ری وه‌به‌رهێنانی سه‌وز-ی پێشكه‌ش به شاندی میوان كرد، كه نموونه‌ی ده‌یان پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ژینگه‌یی له‌خۆ گرتووه.