سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له شاندێكی نوێنه‌رایه‌تیی په‌یمانگای ئاشتیی ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد
![](/media/21481/365884030_685722933599489_4306343983522956895_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133361277420000000)
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكه‌وتی ٩ ى ئابی ٢٠٢٣، ئه‌ندازیار عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له شاندێكی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی ئه‌مەریكی له سلێمانی كرد، كه هاوبه‌شی نێوخۆیی په‌یمانگای ئاشتیی ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكان، كه پێك هاتبوون له د. ماك سكڵتۆن و د. زمكان عه‌لی كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاریی له‌باره‌ی ڕێكاره‌كانی بواری گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا سه‌ردانی ده‌سته‌ی ژینگه‌یان كرد.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ده‌سته وێڕای تیشكخستنهسهر وه‌به‌رهێنانی ژینگه‌یی و كاره‌كانی لیژنه نیشتمانی و هه‌رێمییه‌كانی په‌یوه‌ست به گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه، ئاماژه‌ی به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كرد له باره‌ی پێكهێنانی تیمی باڵای گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه.