سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له‌شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق كرد
![](/media/18354/331412483_916306506073788_8716984636761436344_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133210967550000000)
هەولێر-هەرێمی كوردستان/عێراق - (gov.krd) رۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی ١٦ی شوباتی ٢٠٢٣، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی نووسینگه و فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری و فه‌رمانگه‌ی هۆشیاریی ژینگه‌یی و راگه‌یاندن پێشوازیی له شاندێكی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كامه‌ران وه‌كیلی، وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كارگێریی و دارایی و ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی هۆشیاریی ژینگه‌یی و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی هۆشیاریی ژینگه‌یی و راگه‌یاندن كرا له‌هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق و ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان